گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

2021.06.15 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

ناس کورد-

لیژنه‌ی وزە و سامانەسروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرانیی نرخی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، ئەمڕۆ سێشەممه‌ 15ی حوزەیرانی 2021، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانیی نرخی به‌نزین و كوالیتیی به‌نزین و گازوایل کراو لیژنه‌ بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌رى و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرانیی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كراو ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئالوگۆڕکرد."

 

 

ئەوەش هاتووە، "لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باس لەو کێشانە کرا کە خاوەن کارگەکان بەنوسراوێك ئاراستەی لیژنەكه‌یان کردبوو بەمەبەستی به‌دواداچوون و دۆزینەوی ڕێگه‌چارەیه‌ك بۆیان."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "کێشەی ھاوردەکردنی کاڵاو زۆریی ڕۆتین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌، یەکێکی تر بوو لەو پرسانەی كه‌ له‌ تەوەری کۆبوونەوەكه‌ی ئەمڕۆی لیژنەكه‌دا گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا."