گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەگەر تایەى ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتى لێخوڕین تەقى چى دەکەیت؟

2021.06.15 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر تایەى ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتى لێخوڕین تەقى چى دەکەیت؟

ناس کورد- 

تەقینى تایەى ئۆتۆمبێل لەکاتى ڕۆشتندا یەکێک لەو ئەگەرانەى دەبێت هەمیشە شۆفێران خۆیانى بۆ ئامادە بکەن، بەڵام ئایا دەزانیت پێویستە لەو کاتەدا چى بکەیت؟.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵى زانیارى (15ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لە ڕێگادا بوویت و خێراییت لە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بوو لە ناکاو تایەى ئۆتۆمبێلەکەت تەقى، ئەوا پێویستە چەند خاڵێک جێبەجێ بکەیت.

 

1- پێویستە لەو کاتەدا لەسەر خۆبیت ئەوەندەى دەتوانیت و سوکانەکە بە هەردوو دەستت بە بەهێزى بگرە.

 

2- زۆر گرنگە کە قاچەکانت لە کلاجەکان لاببەیت و پەستانیان نەخەیتە سەر.

 

3- لەسەر هێڵى خۆت بمێنەرەوە و ئەوەندەى دەتوانیت هەوڵ بدە مەیگۆڕە و ڕوو مەکەرە شوێنێکى تر.

 

4- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە گێڕ عادییە تا دەتوانیت خێرایى گێڕەکە کەم بکەرەوە بۆ نزمترین ئاست، بەڵام ئەویش کاتێک کە دڵنیابوویت ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆڵى خۆتدایە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەشت گێڕ ئۆتۆماتیک بوو ئەوا خۆى ئەو کارە دەکات.

 

5- خەمى برێک گرتنت نەبێت، بەهۆى تەقینى تایەکەتەوە ئۆتۆمبێلەکە وەک ئەوە وایە برێک بگرێت.

 

6- دواى ئەوەى خێرایى ئۆتۆمبێلەکەت دابەزى بۆ 50 ئەو کاتە دەتوانیت بە لەسەرخۆیى قاچ لەسەر کلاجى ئیستۆپەکە دابگریت تا ئەو کاتەى دەوەستێتەوە.