گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نابیستێک بوو بە ئەندامی پەرلەمان

2021.06.15 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
نابیستێک بوو بە ئەندامی پەرلەمان

ناس کورد-

لەحاڵەتێکی بێ پێشینەدا، بۆ یەکەمینجار لەمێژووی ئیسرائیلدا ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت "نابیست" بووە بە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی"ئەلعەربییە" ( 15ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "شێرلی پێنت-ی تەمەن 32 ساڵ کە ژنێکی نابیستە، توانیویەتی لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا ببێت بە ئەندام پەرلەمانی (کنێست)ی ئەو وڵاتە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، بوونی شێرلی بەئەندام پەرلەمانی ئیسرائیل، وەک کەسێکی نابیست بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو ڵاتەدا ڕوودەدات، پێشتر شتێکی لەوجۆرە ڕووی نەداوە.

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو، "پەرلەمانتارە نابیستەکە لەسەر لیستی پارتی (یمینا) بووە بە پەرلەمانتار ئەوەش دوای ئەوەی هاوڕێکەی کەپلەی یەکەمی هێناوە لە لیستەکەدا بووە بە وەزیری کاروباری ئایینی ئیسرائیل، بۆیە بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە هەر پەرلەمانتارێک ببێت بەوەزیردەبێت دەستبەرداری پەرلەمانتارییەکی بێت ئەو کەسەشی کە پلەی دووەمی هێناوە لە لیستەکەدا بخرێتە شوێنەکەی".

 

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، "جگە لە شێرلی کە لە ئێستادا بووە بە جێگرەوەی هاورێیکەی لەپەرلەمان، پێنج کەسی دیکەش لەم هەڵبژاردنەدا دەستبەرداری  پەرلەمانتارییەکەیان بوون، چونکە بوون بە وەزیر لە حکومەتە نوێیەکەی ئەمجارەی ئیسرائیلدا".

 

شێرلی،پێش بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "بەڵێنتان پێ دەدەم ببم بە نوێنەرێکی دڵسۆز و ڕاستەقینەی ئێوە و درێغی لەئەنجامدانی ئەرکەکانم نەکەم".

 

شێرلی لەدایکبووی ساڵی 1989 و باوکی بەهەمان شێوە نابیستە و دایکیشی سەرباری ئەوەی نابیستە هاوکات نابیناشە و یەکێکە لەئەکتەرەکانی شانۆی ئەو وڵاتە.