گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەنجامەکەی چی بوو

وەزارەتی بازرگانی تاقیکردنەوەی بۆ ئەو ئاردە کرد کە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

2021.06.15 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی تاقیکردنەوەی بۆ ئەو ئاردە کرد کە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی خراپی ئەو ئاردەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند، گەنمەکەیان تاقیکردووەتەوە و ئاردەکە پەسەند کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "دوای دەنگۆیەکی زۆری ھاوولاتیان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت، ئەو گەنمەمان تاقیکردەوە کە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاو ڕوونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای تاقی کردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێرییەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندرا ."