گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکات

2021.06.15 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکات

 

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕایگەیاند، جگە لەوەی نرخی نەوت و دۆلار بەرزبووەتەوە، لە ناوخۆشدا جموجوڵی ژیان دەستیپێکردووەتەوە و قوتابخانەکان کراونەتەوە و گەشیارێکی زۆر ڕوودەکەنە هەرێم، بۆیە بەکاربەری بەنزین زۆرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بەرنامەی بازنەی سوری کەناڵی ئێن ئارتی ڕایگەیاند، "چەند هۆکارێکی ناوخۆی هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەک ئەوەی لەئێستادا پارەیەکی زیاتر لە هاوردەکارانی بەنزین وەردەگیرێت لەلایەن حکومەتەوە، هەروەها خواست لەسەر بەنزین زیادی کردووە، ئەوەش بەهۆی کردنەوەی قوتابخانەکان و هاتنی گەشتیارێکی زۆر و بوونی چەندین ئاوارە و پەناهەندە."

 

وتیشی، "هەروەها هۆکارە دەرەکییەکان بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە."

 

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆ هەر بەنزین گران نەبووە، لەئێستادا لیترێک زەیت نزیکەی 1500 دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا بەنزین ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە، واتە بەرزبوونەوەی نرخ شتێکی گشتییە و تەنها بەنزین نییە."

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لەوەشکرد، "لەگەڵ ئەوەشی کە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە، بەڵام کوالێتییەکەی بەرزبووەتەوە."