گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

بەڤیدیۆ؛ ڕۆناڵدۆ زیانێکی گەورەی ئابوریی لە کۆکاکۆلا دا

2021.06.15 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon

 ناس کورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی بە تەنها هەڵسوکەوتێک زیانێکی گەورەی مادی لە کۆمپانیای کۆکاکۆلا دا و پشکی ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕی بۆرسە دابەزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگال لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵەوانێتی (یۆرۆی 2020) دوو شوشە خواردنەوەی کۆکاکۆلا و شوشەیەک ئاوی لەبەردەمدا دانرابوو.

 

ئەستێرە پرتوگالییەکە پێش ئەوەی دەست بە قسە کردن بکات، دوو شوشە کۆکاکۆلاکەی لەخۆی دوورخستەوە و بەتوڕەییەوە وتی، "ئاو بخۆنەوە"، دواتریش وەک گاڵتەپێکردنێک وتی، "کۆکاکۆلا".

 

 

ئەو هەڵوێستەی ڕۆناڵدۆ کاردانەوەی بەرچاوی لە میدیا جیهانییەکان لێکەوتووەتەوە و دەستخۆشییەکی زۆر لە ڕۆناڵدۆ کراوە و تەنانەت کاریگەریی لەسەر بازاڕی بۆرسەش کردووە.

 

لەدوای هەڵوێستەکەی ڕۆناڵدۆ بە چەند کاتژمیرێک، پشکی کۆکاکۆلا لە بازاڕی بۆرسەدا بەڕێژەی %0.34 دابەزی و زیانێکی گەورە بەر ئەو کۆمپانیا جیهانییە کەوت.

 

ڕۆناڵدۆی خاوەنی پێنج نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بە یەکێک لەو یاریزانانە ناسراوە کە زۆر گرنگی بە تەندروستی و جەستەی خۆی دەدات و دژی خواردنەوە گازییەکانە، هەربۆیە لەئێستادا کە تەمەنی 36 ساڵە، بەڵام جەستەیەکی بەهێزی هەیە.