گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 هۆشدارییەک لەبارەى وشکە ساڵى و زیادبوونى شەپۆلەکانى خۆڵ بارین 

2021.06.15 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
 هۆشدارییەک لەبارەى وشکە ساڵى و زیادبوونى شەپۆلەکانى خۆڵ بارین 

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدا لەزیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵ بارین بەدرێژایی وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بارین لەماوەی وەرزی زستانی رابردووا، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند "عێراق بووە بەیەکێک لەو وڵاتانەی کەشەپۆلەکانی خۆڵ بارین هەناردەی وڵاتانی دەوروپشتی دەکات و پێشبینیش دەکرێت ساڵانە دوچاری زیاتر  لە 300 شەپۆلی خۆڵ بارین ببێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق (15ی حوزەیرانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریدا لەزۆربوونی ڕەشەبا و شەپۆلی خۆڵ بارین بەدراێژی وەرزی هاوینی ئەمساڵ".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "کەمی باران بارین لەوەرزی زستانی ئەمساڵدا وای کردووە دیاردەی وشکەساڵی روو بدات و شەپۆلەکانی خۆڵ بارین بەراورد بەساڵی پار زیاتر کاریگەریی هەبێت لەسەر کەش و هەوای وڵات".

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،"وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵ دەدات لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەی سەوزکردنی شارەکان و دروستکردنی پشتێنەی سەوز لەپارێزگان و شارەکانی عێراق ئەنجام بدات کەیەکێکە لەپرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتەکە".

 

لای خۆشییەوە مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی"سەباح"ى فەرمیی ڕایگەیاند "نەبوونی پلانێکی کشتوکاڵی تۆکمە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەنەتوانراوە لەڕێگەیەوە سود لەسەرچاوە ئاوییەکان وەربگیرێت لەناوچە کشتوکاڵییە مسۆگەرکراوەکان هاوکات بوونی پرۆسەی لەوەڕاندنی هەرەمەکی دۆخی کەش و هەوای وڵاتی گەیاندووە بەم دۆخەی ئێستا".