گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیارى

ناسنامەى فرۆشیارانى ئاوى زێراب لە سلێمانى نادیارە

2021.06.14 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى فرۆشیارانى ئاوى زێراب لە سلێمانى نادیارە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا ئەو کەسانە نەدۆزراونەتەوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەنیازبوون ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان بفرۆشن بە هاوڵاتییان و پۆلیس بەردەوامە لەبەدواداچوون لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی بەڕیۆەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی (14ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ دۆسییەی ئەو کەسانەی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر مامەڵەیان بەئاوی ئاوەڕۆی ماڵانەوە کردووە و فرۆشتویانە بەهاوڵاتییان".

 

وتیشی، "ئەو کەسانە کارێکی نامۆ و نامرۆڤانەیان کردووە و تاوانێکی گەورەیان دەرهەق بە تەندروستی هاوڵاتییان ئەنجامداوە، بۆیە دەبێت بەزووترین کات دەستگیربکرێن و بدرێن بە دادگا".

بەوتەی زەردەشت ڕەفیق، تائێستا ناسنامەی ئەو کەسانە نەزانراوە، ئەوەش نەزانراوە کەئەوان بەنیازبوون ئەو ئاوە چۆن و بەچ کەسانێکی بفرۆشن، "هەرچەندە ئەو ئاوە بەهیچ شێوەیەک شیاو نییە بۆ ئاژەڵداریی و ئاودێری، بەڵام پێمان وایە ئەوان بەنیاز بوون بیفرۆشنەوە بەمەبەستی ئاودێری".

 

دوو ڕۆژ لەمەوبەر تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی لەگەڕەکی سەرچنار دەستیان بەسەر تانکەرێکی ئاو و ژمارەیەک کەلوپەلدا گرت کەچەند کەسێک لەڕێگەیەوە بۆری ئاوی ئاوەڕۆی سەرەکیان شکاندبوو، لەدوو لاوە ئاوەکەیان بەجۆگەیەكدا بردبووە گۆماوێکەوە بۆ ئەوەی شەوانە تانكەرى لێ پڕبکەن و بەهاوڵاتیانی بفرۆشنەوە.