ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى کوشتنى عوسمان حەمەسەعیدى خاوەنکارەوە دەریخستووە کە بۆ پارە و ئۆتۆمبێلەکەى لەلایەن یەکێک لە کرێکارەکانییەوە کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد 14ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکیدا بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "کرێکارە عەرەبەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانى بەوەداناوە کە لەبەر پارە و ئۆتۆمبێلەکەى عوسمان حەمەسەعیدى کوشتووە".
ڕۆژى (11ى حوزەیرانى 2021)، عوسمان حەمەسەعیدى خاوەنکار لە شارى سلێمانى چەند کرێکارى عەرەبى بردە سەر خانوەکەى بەمەبەستى کارکردن، بەڵام لەلایەن یەکێک لەکرێکارەکانییەوە کوژرا.
کرێکارەکە کە ناوى (س، ح، ح، ت) و لەدایکبووى ساڵى 1998 دواى رووداوەکە بەرەو تکریت هەڵهات، بەڵام رۆژێک دواى رووداوەکە دەستگیرکرا و گەڕێنرایەوە سلێمانى و دەستش بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەکەدا گیرا کە دواى کوشتنى عوسمان رفاندبووى.
ئەو کرێکارە ماوەى چەند مانگێک بوو لە سلێمانى نیشتەجێبوو، بەردەوام کارى بۆ کوژراوەکە کردووه، پێش ئەوەى خاوەنکارەکەى بکوژێت.