گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەبوبەکر هەڵەدنى: خولى پێنجەم خراپترین و بێ هەیبەترین خولەکانى پەرلەمانە

2019.06.17 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەبوبەکر هەڵەدنى: خولى پێنجەم خراپترین و بێ هەیبەترین خولەکانى پەرلەمانە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەبوبەکر هەڵەدنى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان وەک خراپترین و بێبەهاترین خولەکانى پەرلەمان دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان لە برى ئەوەى چاودێرى دەسەڵاتى جێبەجێکردن بێت دەستەمۆ و ملکەچى دەسەڵاتى جێبەجێکردنە. . ئەبوبەکر هەڵەدنى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى "خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خراپترین وبێ هەیبەترین خولەکانی پارلەمانە، دەستەمۆ و ملکەچی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، نەک چاودێری بکات و توانای لێپرسینەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی هەبێت". . هەڵەدنى لە نووسینەکەیدا دەپرسێت "لەکوێی دونیادا بوە جێگری سەرۆکی پارلەمان، ئەندامی شاندی سەرۆکی حکومەتی ڕاسپێراو بێت". دەشڵێ "مەگەر لەفەرهەنگی ئەم حوکومرانیە شکست خواردوەی باشوری کوردستاندا جێی ببیتەوە". . پەرلەمانتارەکەى فراکسیۆنى یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەش داهێنانێکی ترە چووە سەر داهێنانەکانی پەکخستنی پارلەمان، ساختەکاری، پاشەکەوتی موچە، هێنانی خواردن و دەرمانی ئێکسپایەر، شەق هەڵدان لەمامۆستا. ناشەفافیەتی داهات، دورینی یاسای کاڵا بەقەد باڵا. . نووسینەکەى هەڵەدنى لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (دووشەممە) مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە سلێمانی و یەکێک لە ئەندامانى شاندەکە هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بوو. .