گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گەرمیان؛ لەسەر ڤیدیۆیەکی تیکتۆک شەش گەنجی دەستگیرکرا

2021.06.14 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ لەسەر ڤیدیۆیەکی تیکتۆک شەش گەنجی دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی گەرمیان لەسەر بڵاوکردنەوەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە تێیدا سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن شەش گەنجی دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (14ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، "دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆیەک لە تیکتۆک کە تێیدا چەن گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بە سکاڵاکار کردووە."

 

دەشڵێت، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر هەر شەشیان بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون.