گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

دۆلار گەڕایەوە خوار 150 هەزار.. پێشبینی زیاتر دابەزینی دەکرێت

2021.06.14 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار گەڕایەوە خوار  150 هەزار.. پێشبینی زیاتر دابەزینی دەکرێت

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دواى نۆ ڕۆژ گەڕایەوە خوار 150 هەزار دینار، بەشێک لە شیکەرەوانى دراویش پێشبینى نزمبوونەوەى زیاترى نرخەکەى دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ به‌های دۆلار به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لە بازارەکانی هەرێم دابه‌زی و به‌ جۆرێك نرخی‌ 100 دۆلار بەرانبەر 149 هه‌زارو 750 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەكاتێكدا به‌یانی ئه‌مرۆ بەرانبەر بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

 

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی (14ی حوزەیرانی 2021) بە" ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هیچ مەترسییەک لەسەر هاڕەکردنی دیناری عێراق نییە، پێشبینی دەکەین لە ماوەی داهاتوودا بەهای دۆلار بەرانبەر بەدینار زیاتر دابەزێت".

 

وتیشی، "ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی وایکردووە نرخی دۆلار ئەو دابەزینە بە خۆیەوە ببینێت، زیاترخستنەڕووی دۆلار بەهۆی فرۆشی نەوت و بەرزبوونەوی نرخەکەى و میکانزمی چۆنێتی دابەشکردنی دۆلار بە بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵۆگۆری دراو، هۆکاری ئەو دابەزینەیە".

 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمرۆ زیاتر 223 ملیۆن دۆلاری خستەبازارەوە بەجۆرێک زیاتر لە 31 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاڵۆگۆری ناوخۆیی بووە و ئەوەی ماوەتەوە بۆ پرۆسەی بازرگانی دەرەکی و هاوردەکردن بەکارهاتووە.

 

وتەبێژەکەی بازاڕی دۆلارەکە وتیشى، "بڕیارە سبەی بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلار زیاتر بکات بۆ زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار، لەو گوژمەیەش زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری بخاتە بازارەوە بۆ ئاڵۆگۆڕی ڕۆژانە".

 

جەبار گۆران ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق نایەوێت بەهیچ شێوەیەک نرخی دۆلار لەو زیاتر بەرزبێتەوەو بگاتە 150 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، "بۆیە پێشبینی دەکەین تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی دۆلار لەنێوان 1480 بۆ 1490 دیناربێت بۆ هەر دۆلارێک".