گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێ

زیاتر لە 40%ی دانیشتوانی عێراق لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەن

2021.06.14 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 40%ی دانیشتوانی عێراق لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەن

ناس کورد-

وەزیرى پلاندانانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەى 68% دانیشتوانى عێراق کە لە ئێستادا گەیشتووەتە 40 ملیۆن کەس لەخوار تەمەنى 30 ساڵیەوەن، ئەوانەشی لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەن 40%ی دانیشتوان پێک دەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالد بەتال نەجم وەزیرى پلاندانانى عێراق لەمیانەى بەشدارى کردنى لە ڕێوڕەسمێکى خزمەتگوزاریدا (14ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 68% دانیشتوانى عێراق نەگەیشتوونەتە تەمەنى 30 ساڵى و ڕێژەى منداڵانى خوار تەمەن 5 ساڵانیش گەیشتووەتە 40%.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، خەڵکانى تەمەن نێوان (15 بۆ 64 ) ساڵیش ڕێژەکەیان زیاترە لە 57% و بەتەمەنەکانیش لە 65 ساڵەوە بۆ سەرووتر بەڕێژەى 3% دانیشتوان پێکدەهێنن.

 

وەزیرى پلاندانانى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ناوەندى تێکڕایى تەمەنى ژنان دەگاتە 76 ساڵى و لەلاى پیاوانیش 72 ساڵییە.

 

نەجم باسى لەوەش کردووە، ئاماژە دیمۆگرافیەکان لە عێراقدا ئەوەیان دەرخستووە، گەشەى دانیشتوان بەخێرایى ڕوودەدات ئەوەش بەهۆى بەردەوامى بەرزبوونەوەى ڕێژەى لەدایکبونەوەیە و ئەوەش گرفتى بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى دانیشتوان دروستکردووە.