گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئامادەسازیى بۆ شەڕ’’

سەید شوهەدا: حەشدى شەعبى ئامادەکاریی بۆ شەڕ لە دژی تورکیا دەکات

2021.06.14 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەید شوهەدا: حەشدى شەعبى ئامادەکاریی بۆ شەڕ لە دژی تورکیا دەکات

ناس کورد- 

سەرکردەیەکى کەتیبەکانى سەیدشوهەدا ڕایگەیاند، ئەگەرى هەڵگیرسانى شەڕ لەنێوان عێراق و تورکیادا هەیە و حەشدى شەعبیش وەکو ئامادەکارییەک مانۆڕێکى سەربازى ئەنجامدەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم فەڕتۆسى، سەرکردە لە ( کەتیبەکانى سەید شوهەدا) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (دووشەممە 14ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە حەشدى شەعبى مانۆڕێکى سەربازى ئەنجامدەدات، ئەوەش بۆ بەرژەوەندى عێراقە، چونکە لەبەرژەوەندى عێراقدایە بە بەهێزى بمێنیتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، عێڕاق تا ئاستى هەڵگیرسانى شەڕ لەلایەن تورکیاوە هەڕەشەى لێ دەکرێت و ئەگەر ئەوەش ڕوویدا ئەوا یەک گۆشە لەبەردەم هەموواندا هەیە بۆ بەشدارى کردنى سەربازیانەى دۆخەکە.

 

فەڕتوسى ڕاشیگەیاندووە، " حەشدى شەعبى لەچوارچێوەى دامەزراوە ئەمنییەکاندا خاوەنى دەزگاى لاوەکیشە و هەموو دەزگا ئەمنیەکانى عێراقیش لەئەرک و مافدا یەکسانن." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " حەشدى بەرگرى و ناوخۆیى و حەشدى شەعبى و حەشدى عەتبات بوونى نیە، هەمووى وەکو یەک یەکسانن."