گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ گەیشتنى شەپۆلێکى گەرماى بەتین بە هەرێم 

2021.06.14 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ گەیشتنى شەپۆلێکى گەرماى بەتین بە هەرێم 

ناس کورد- 

کەشناسێکى دیارى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەهەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى گەرمای بەتین ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچەکانى گەرمیانیشدا پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى (14ى حوزەیرانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، پلەى گەرمى تا سێ پلەی سیلیزی دیکە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات و لە سەنتەری پارێزگاکان لە نێوان ٤٠ تا ٤٣  بەرزدەبێتەوە .

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە ناوچەکانی گەرمیانیشدا بۆ نێوان ٤٣ تا ٤٦ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

 

جەبار باسى لەوەش کردووە،  ئاسمانی ھەرێم لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک ساماڵ ئەبێت بەڵام لەکاتەکانی بەرەبەیاندا کەمێک پەڵە ھەور دەبێت.

 

ئەو کەشناسە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەدا لە رۆژی شەممە ڕێکەوتى 19ى ئەم مانگە بەدواوە تا کۆتای ھەفتە رێکەوتی رۆژی ھەینی 25ى مانگ لەم مەودایەدا پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەرمای بەتین ناوچەکە بگرێتەوە.

 

وتوشیەتى پێشبینى دەکرێت، لەناوچەکانی گەرمیاندا پلەکانی گەرما تا 47 بۆ 48  پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە و  لەسەنتەری پارێزگاکانیشدا بگاتە  44 بۆ 45  پلەی سیلیزی.