گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان داواى ڕێکخستنەوەى نرخى دۆلار دەکات 

2021.06.14 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان داواى ڕێکخستنەوەى نرخى دۆلار دەکات 

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق، داواى سەپاندنى ڕێوشوێنى چاودێرى کردن دەکات بۆ ڕێکخستنەوەى نرخى دۆلار لەبازاڕەکاندا، دەشڵێت، ئەو پاساوانە پێشتر بۆ گۆڕینى نرخى دۆلار هەبوون ئێستا نەماون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (14ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، حکومەت پەناى بردە بەر گۆڕانکارى لەنرخى دۆلاردا ئەوەش بەهۆى قەیرانى دارایى لەپێدانى موچەى فەرمانبەران و هەروەها نەبوونى پارەى پێویست لەبەردەستدا ئەوە سەربارى دابەزینى نرخى نەوت لەو کاتانەدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بارودۆخى دارایى لەدواى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و گەیشتنى بە 73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە ئیتر ئەو پاساوانەش نەما کە بۆ گۆڕانکارى لەنرخى دراودا هەبوون.

 

سەفار دەشڵێت، دەبێت ڕێوشوێنى چاودێرى کردن بۆ ڕێکخستنى نرخى نەوت بگیرێتە بەر و هەروەها ڕێگرى لەیاریکردن بەنرخەکەى بکرێت لەلایەن بانک و نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراوەوە  بەتایبەت ئابوورى عێراقى بەشێوەیەکى فراوان پشتى بەستووە بە دۆلار و کۆنترۆڵکردنى نرخ لەبازاڕەکاندا.

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، چاودێرى کردن لەلایەن دەسەڵاتى تەشریعییەوە لەڕێگەى میواندارێتى کردن و لێپرسینەوە و هەروەها داواى ڕاپۆرتى تایبەت بەزانیارى دۆخى دراوەوە دەبێت بەڵام لەساڵى 2014 ەوە تاوەکو ئێستا هەژمارى کۆتایى ئامادە نەکراوە میواندارێتى و لێپرسینەوەش لەوە نەکراوە یاخود ئەنجامەکانى نەپێکاوە.