گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاسایش وردەکاریی تەقینەوەکەی هەڵەبجەی ئاشكراکرد.. خۆکوژی بووە

2021.06.14 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش وردەکاریی تەقینەوەکەی هەڵەبجەی ئاشكراکرد.. خۆکوژی بووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شآری هەڵەبجە، ڕووداوێکی خۆکوژی بووە و گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بە نارنجۆکی دەنگی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە (دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لە پارکێکی گەڕەکی شارەوانی لە شاری هەڵەبجە ڕوویدا و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و گەنجەکە کە تەمەنی 29 ساڵ بووە، لەڕێگەی نارنجۆکی دەنگییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه‌ گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دووباخه‌وانی لێبوه‌ دوای  سڵاو كردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌ دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌  كه‌سێكه‌ به‌ناوی  (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ ڕوداوه‌كه‌‌  ڕوداوێكی  خۆكوژی بوه‌ و له‌ ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه‌ بووه‌"  لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه‌ . ‌هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین   كه‌ پێویست به شڵه‌ژان و ‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات.  چونكه‌ ڕوداوه‌كه‌ ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

                 به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

 

                14/6/2021