گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خزمەتگوزارى سەنتەرە شێرپەنجەییەکان لە سلێمانى راگیران

2021.06.14 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
خزمەتگوزارى سەنتەرە شێرپەنجەییەکان لە سلێمانى راگیران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا بۆ توشبووانى شێرپەنجە رایگەیاند، بەهۆى خەرج نەکردنى مووچەى بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى لەمڕۆوە خزمەتگوزاریى سەنتەرە شێرپەنجەییەکان لە سلێمانى رادەگیرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەی گردبوونەوەی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند، ماوەی شەش مانگە هیچ کارمەندێکی هیچ یەکێک لە سەنتەرە پزیشکییەکان هیچ بڕە پارەیەکی "لەبری نۆڕینگە"یان وەرنەگرتووە، دوای چەندین مانگ لە هەوڵدان، ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە بۆ سەنتەرە شێرپەنجەییەکان هێندە کەمە کە %50 کەمکراوەتەوە. 

 

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران بەبێ ئەوەی هیچ پرسێک بە ئێمە بکات هەستاوە بە کەمکردنەوەی میلاکی نەخۆشخانەکەمان، بۆ نمونە لە بەشی منداڵان هەشت پزیشکمان هەیە کردوویانە بە چوار پزیشک." 

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گومانیشی لەسەر پرسی پێدانی سەنتەرە شێرپەنجەییەکان بە کەرتی تایبەت دروست کرد و ڕایگەیاند، "ئەگەر بڕیاردراوە سەنتەرە شێرپەنجییەکان بدرێن بە کەرتی تایبەت، ئەوا با ڕاستەوخۆ پێمان بڵێن و ئێمەش دەرۆینەوە ماڵەوە."