گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بایدن لە بارەى کۆرۆناوە: چین رێگەى نەدا بچینە ناو تاقیگەکانیان

2021.06.14 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن لە بارەى کۆرۆناوە: چین رێگەى نەدا بچینە ناو تاقیگەکانیان

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، ئیدارەى وڵاتەکەى نەگەیشتووە بە ئەنجامى کۆتایى لەبارەى سەرچاوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داواى لە وڵاتى چین کرد کە ڕێگەیان پێ بدات بچنە ناو تاقیگەکانیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بایدن (13ى حوزەیرانى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، ڕێگە نەدراوە بە تیمەکانمان سەردانى تاقیگەکانى چین بکەن بۆ ئەوەى بگەن بە ئەنجامى سەرچاوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و یەکلایى کردنەوەى ئەوەى کە کەئایا هۆکارى ڤایرۆسەکە سروشتی بووە یاخود هەڵەیەکى تاقیگەیى!.

 

بایدن رونیکردەوە، نەبوونى شەفافیەت لەو بابەتەدا بۆى هەیە ببێتە هۆى سەرهەڵدانى پەتایەکى تر.

 

بەپێویستیزانى ڕێگە بە تیمە ئەمەریکییەکان بدرێت کە بچنە ناو تاقیگەکانى چینەوە بۆ ئەوەى دڵنیا ببنەوە لەوەى رووبەڕووى جۆرێکى ترى لە پەتاى دیکە نابنەوە.

 

بەڵێنى ئەوەشیدا کە وڵاتەکەى هاوکارى هەندێک لە وڵاتى دیکە دەکات لە دروستکردنى ڤاکسینى کۆرۆنادا.