گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى دارایى سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

2021.06.13 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سێ هۆکارى سەرەکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار هەیە، یەکێک لە هۆکارەکانیش ترساندنى خەڵکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شەبەکى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (13ى حوزەیرانى 2021) بە ناوەندى هەواڵى نیشتمانى عێراقى وتووە، سێ هۆکارى سەرەکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى هەیە لە بازاڕەکاندا.

 

ڕونیشیکردەوە، یەکێک لە هۆکارەکان زیادبوونى پارەى نەختینەیە لە بازاڕدا، دووەمیش بۆ دزەپێکردنى پارەیە بۆ دەرەوەى عێراق، هەروەها هۆکارى سێیەمیش ئەوەیە هەندێک لایەن خەڵک دەترسێنن بەوەى کە دۆلار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەى خەڵک ڕوبکەنە کڕینى و دواتر قازانجێکى زۆر لەسەر حسابى هاوڵاتیان بەدەست بهێنن.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش کردەوە، ئەو لایەنانە پڕوپاگەندەيان لە بازاڕەکاندا بڵاوکردەوە و نرخى 100 دۆلار بووە 152 هەزار دینار، بەهۆى ئەوەشەوە هاوڵاتیان دۆلارێکى زۆریان کڕى لە بازاڕەکاندا، ئەوەش وای کردووە ئەو لایەنانە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا قازانجێکى زۆر بکەن.

 

شەبەکى لەو بڕوایەشدایە، حکومەت بەرزبوونەوەى دۆلار بە بابەتێکى سروشتى دەبینێت و لەو نرخەى ئێستاى بازاڕى زیاد ناکات، ئەوەى ڕوودەدات شتێکى سروشتییە.