گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى و گۆڕان ’’هەماهەنگى’’ لە حكومەت و پەرلەمان تاوتوێ دەکەن

2021.06.13 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى و گۆڕان ’’هەماهەنگى’’ لە حكومەت و پەرلەمان تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە و تاوتوێی هەماهەنگى نێوانیان کرد لە حكومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە دە‌باشان بەڕێوەچوو،  بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی سلێمانی. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا هاوڕابون كە كێشە هەنوكەییەكانی ئەمڕۆی كوردستان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری هەردوولا هەیە و پێویستە هەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان. 

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كرا لەگەڵ چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كەماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پە‌یوە‌ستن بەدامودەزگاكانی حكومەت.

 

بەپێی میدیاى یەکێتى، هەروەها هەردوو پێشنیاریان کردووە كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان كە ئەمەش رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی كوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.