گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زۆرترین رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا

2021.06.13 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
زۆرترین رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارێکى نوێى لەبارەى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (13ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3952 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 15 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و 14423 هاووڵاتیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لەشارى سلێمانى لە 24 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 337 توشبووى نوێ بووە ئەوە لە کاتێکدا لە شارى هەولێر 119 توشبوى نوێ و لە دهۆک 41 توشبوو بووە.