گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە

2021.06.13 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە

ناس کورد-
فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق بەروارد بە هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی لە 3.81% زیادی کردووە، بە جۆرێک ئەمڕۆ زیاتر لە 218 ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکی ناوەندیی عێراق (13ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "بانکی ناوەندی 218 مليۆن و 422 هەزار و 159 دولاری فرۆشتووە بەنرخی هەزار و 460 دینار بۆهەر دۆلارێک، ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 210 ملیۆن و688 هەزارو224 دولاری فرۆشتووە بەهەمان نرخ" .

 

بەپێی سیاسەتی نەختینەیی و ئابوری عێراق، بانکی ناوەندی نرخی دۆلار ئاڕستە دەکات، بۆیە بە زیاتر فرۆشتنی دۆلار لە هەر ڕۆژێکدا، نرخەکەى لە بازاڕی ئاسایی دادەبەزێت یاخو بە هاوسەنگی دەیهێڵێتەوە. لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 150 هەزار و 200 دینار.

 

لەو گوژمەیە 192 مليۆن و 92 هەزار و 159 دولار وەک حەوالە و قەواڵەی دارایی بووە و 26 مليۆن و350 هەزار دۆلاریش بەشێوەیەکی نەختینەی فرۆشراوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، "34 بانک کاری قەواڵە داراییەکانیان کردووە و ئەو دۆلاری کە کڕیویانە بۆ پڕکردنەوەی ئەو هەژمارانە بەکارهاتەوە کە لەدەرەوەی وڵاتە بەمەبەستی بازرگانی و 18 بانکی دیکەش ئەو دۆلارەیان بۆ مامەڵەی نەختینەی بازاڕ و ناخۆیی بەکارهێناوە".