گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’خوێندنی‌ باڵا له‌ژێر سایه‌ی‌ ڕەحمی پاره‌دا’’.. بزانە لە زانکۆی ڕاپەڕین چی ڕوویداوە؟

2021.06.13 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
’’خوێندنی‌ باڵا له‌ژێر سایه‌ی‌ ڕەحمی پاره‌دا’’.. بزانە لە زانکۆی ڕاپەڕین چی ڕوویداوە؟

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە زانکۆی ڕاپەڕین ژمارەیەک خوێندکاری پارالێل بەهۆی ئەوەی قیستیان دواکەوتووە، وه‌ك سزادانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه ‌و پێیان وتراوه‌ ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان دوباره‌ بكه‌نه‌وه.‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 13ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " له‌ زانكۆی‌ ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ پارالێڵ له‌ به‌شی‌ ئێواران به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ قیستیان دواكه‌وتوه‌ وه‌ك سزادانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه ‌و پێیان وتراوه‌ ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌، ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەم و تائێستا چارەسەر نەکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌ زه‌ق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خوێندنی‌ باڵا ئاستی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ و پێگه‌یاندن ئه‌و له‌ویه‌ته‌ لای‌ یاخود بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهات له‌سه‌ر حسابی‌ خوێندن و چاره‌نوسی‌ خوێندكاران. "

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەرۆکی  ئه‌و زانكۆیه‌ نەیشارده‌وه‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوێندكارانه‌یان هه‌ژمار نه‌كردوه‌ به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ قیسته‌كانیان، به‌ڵام بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ زانكۆكه‌یان كردوه‌ته‌ به‌هانه‌، له‌ كوێی‌ دنیا خوێندنی‌ ساڵێكی‌ خوێندنی‌ باڵا كراوه‌ته‌ قوربانی‌ پاره‌؟."

 

باسی لەوەشکردووە، "سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵا خه‌ریكه‌ هه‌موو عورف و ڕێسایه‌ك تێده‌په‌رێنن له‌ ژماره‌یه‌ك بەشی زانکۆی هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها سێ ڕۆژ دیاریكراوه‌ بۆ نێوان وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ نه‌تیجه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خولی دووه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌كان لە کاتێکدا ئەگەر خوێندکارێک نەیتوانیبێت لەماوەی ساڵێک لەوانەیەکدا سەرکەوتوبێت چۆن دەتوانێت بە سێ ڕۆژ سەرکەوتوبێت! جا ئەمە ئەگەر یەک وانە کەوتوبێت ئەی گەر سێ وانە کەوتوبێت؟."

 

ئاشنا عەبدوڵا دەڵێت، " سه‌رباری‌ ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وەزارەت و بەشێک لە زانكۆكان  بونه‌ته‌ هۆكاری‌ پاشه‌كشه‌ی‌ ئاستی‌ خوێندنی‌ باڵا."