گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سلێمانی، گەنجێک لەکۆگایەکی ئاردا خۆی کوشت

2019.06.17 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی، گەنجێک لەکۆگایەکی ئاردا خۆی کوشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گەنجێک لە کۆگایەکی ئارد لە ناوچەی پیشەسازی لە شاری سلێمانی لە رێگەی بەکارهێنانی دەمانچەوە فیشەکێک دەنێت بەخۆیەوە و خۆی دەکوژێت. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند "کوڕەکە لەدایکبووی (1988)ە و لە کۆگایەکی ئارد لە ناوچەی پیشەسازی لە شاری سلێمانی لە رێگەی دەمانچەوە فیشەکێکی ناوە بەخۆیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". . وتیشی، ئیفادەی کەسوکارەکەی وەردەگرن بۆ ئەوەی هۆکاری ئەو کارەی کوڕەکەیان بزانن. . سەرکەوت ئەحمەد روونیکردەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە و لە شوێنی ئیشەکەیدا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە. .