گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی ژمارەیەک فەرمانبەری دا

2021.06.13 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی ژمارەیەک فەرمانبەری دا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق گوازراونەتەوە یاخود دەگوازرێنەوە سەر میلاکی حکومەتی هەرێم هاوشێوی هاوتاکانیان لە هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و نابێت هیچ جیاوازییەک لە موچەکانیان بمێنێت، واتە موچەکانیان بۆ هاوتای فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم کە لە بەرواری 8ی ئەم مانگەدا دەرچووە، تیایدا هاتووە، سەبارەت بەو فەرمانبەرانی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق میلاکیان گوازراوەتەوە یاخود دەگوازرێتەوە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە هاوشێوەی هاوتاکانیان لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و نابێت هیج جۆرە جیاوازییەک بمێنێت لە موچەکانیان.

 

ئەوەش هاتووە، کار بە هیچ گشتاندان و ڕێنماییەک ناکرێت تایبەت بۆ ئەو کەسانە.