گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئاگادارییەک لە سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له‌ سلێمانی

2021.06.13 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له‌ سلێمانی

ناس کورد-

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی لە پارێزگاکە دەکاتەوە کە چەند سندوقێکی جێگیر و هەندێکی گەڕۆکیش ئامادەکراون تاوەکو بتوانن دەنگی خۆیان بدەن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی "ئاگاداری هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنوری ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌ریه‌دا له‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 18ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵات دا له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت."

 

داواش لە "هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان لانی كه‌م 18 ساڵ بێت و دیاری كراوی له‌ 28/03/1382 و پێشتر له‌ دایك بووبێتن، به‌ خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌بێت."


داوا له‌ "هاونیشتیمانیانی ئێرانی ده‌كه‌ین به‌ ره‌چاوكردنی گشت پرۆتۆكۆله‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌ك پۆشینی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ بن و لانی كه‌م پێنوسێكی خۆیان پێ بێت."


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ناوه‌نده‌كان و كاتژمێره‌كانی ده‌نگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی له‌ سنوری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:


1- سندوقی دانراو له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ ناونیشانی: سلێمانی – جاده‌ی 60 مه‌تری- به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی- به‌ختیاری تازه‌- كۆڵانی 41 ژماره‌ 80- له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 6ی سه‌رله‌ ئێواره‌.


2- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌لار-به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار- قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ن- كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ.


3- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان له‌ سه‌رو فه‌رمانگه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌- كاتژمێر 2ی سه‌رله‌ئێواره‌ تاكو 5ی ئێواره‌.