گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداربن

هاووڵاتیان لە بوونی دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

2021.06.13 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتیان لە بوونی دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان جۆرێک لە دەرمانی ساختەی دیاری کرد و هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە لەکاتی بوونی ئەو دەرمانەدا خۆیان لە بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگاداریان بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی، حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه."