گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی موچە و چاکسازیی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.13 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی موچە و چاکسازیی ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆببێتەوە و دەربارەی پرسی هەنگاوەکانی چاکسازی و کێشەی موچەی فەرمانبەران و داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان ڕوونکردنەوە بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بڕیارە سبەینێ دووشەممە، وەزیری دارایی هەرێم بێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی داراییدا کۆببێتەوە."

 

وتیشی، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، ڕوونکردنەوەدانە لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی لەم کابینەیەدا کە پێشتر چەند وەزیرێکی دیکەش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبوون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لێبڕین و داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان دەکرێت و داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری دارایی دەکەن لەوبارەیەوە."