گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی بەنایاسایی پلەیان وەرگرتووە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.06.12 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی بەنایاسایی پلەیان وەرگرتووە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەسپاکیى هەرێم ڕایگەیاند، بەپێى یاساى چاکسازى ئەو فەرمانبەرانەى بە نایاسایی پلەیان بەرزکرابێتەوە ڕووبەڕووى هیچ لێکەوتەیەکى دارایی ویاسایی نابنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکى دەستە کە ڕۆژى شەممە (12ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "بەپێى یاسای چاکسازى ئەگەر دوو فەرمانبەر لەیەک بەرواردا دامەزرابن یەکێکیان پلەکەى لەوەى دیکە بەرزتربێت لێکۆڵینەوەى لە سەر دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەرگرتنى پلەى زیادە ناچێتە چواچێوەى کاری نایاسایی بۆ فەرمانبەرەکە، چونکە فەرمانبەرەکە پێشنیازى بۆسەرووى خۆى کردووە تا پلەى زیادەى پێ بدرێت، نەک خۆى پلەى خۆى بەرز کردبێتەوە "

 

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى ئەوەشى وت، " لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو ئامارێک بڵاودەکرێتەوە لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵى لە هەرێم".