گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی ژاپۆنییەکان تەنها لەشەودا خۆیان دەشۆن؟ ڕاپۆرتێکی فەرەنسی ئەو نهینییە ئاشکرا دەکات

2021.06.12 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ژاپۆنییەکان تەنها لەشەودا خۆیان دەشۆن؟ ڕاپۆرتێکی فەرەنسی ئەو نهینییە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

گۆڤارێکی فەرەنسی نهینی خۆشتنی ژاپۆنییەکان لە شەودا ئاشکرادەکات و بڵاویکردەوە، خۆشۆردن لەلای گەلی ژاپۆن لە شەودا نەریتێکی دێرینە و ڕێوڕەسمێکی تایبەتی خۆی هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێزگرتن لە کات و دوانەکەوتن لە کارەکانیان لەڕۆژدا، هۆکاری سەرەکی ئەو نەریتەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤاری"سانتی پڵۆس"ی فەرەنسی ( 12ی حوزەیرانی 2021) پسپۆر لەتەندروستی،  بڵاویکردەوە، " ژاپۆنییەکان نەریتی خۆشتنیان لەشەودا لە باوباپیرانیانەوە بۆماوەتەوە، هۆکاری بەردەوامبوونیش لەسەر ئەو نەریتە دەگەڕیتەوە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ڕێز گرتن لەکات".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "رێزگرتن لەکات بەلای ژاپۆنییەکانەوە گرنگ و پیرۆزی خۆی هەیە، نایەنەوێت خۆشتن لەڕۆژدا ببیت بەهۆکاری دواکەوتن لەئەنجامدانی کاری ڕۆژانەیان، بۆیە ئەو پرۆسەیان خستووەتە شەوەوە".

 

گۆڤارە فەرەنسییەکە، هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەو نەریتە خستووەتەڕوو و دەڵێت،" سەدان ساڵ پێش ئێستا ژاپۆنییەکان نەیاتوانیوە بە ئاسانی ئاو یگەرمیان دەست بکەوێت بۆخۆشتن، بۆیە ڕوویان لەکانیاوە سروشتییە گەرمەکان و گەرماوە گشتییەکان کردووە، بۆئەوەی کاتی زۆریان لێی نەڕوات و نەکەونە ناو جەنجاڵی خەڵکەوە لەکاتەکانی ڕۆژدا، پێیان باش بووە لە شەودا ئەو کارە بکەن کاتێک ئەو شوێنانە جەنجاڵییەکی نامێنێت".

  

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ژاپۆنییەکان بە پێچەوانەی هەموو گەلانی جیهانەوە بایەخێکی زۆر بە خۆشتن دەدەن لەشەودا و ڕێوڕەسمێکی تایبەتی هەیە، بەجۆرێک نابێت ئەو ئەوەی کە خۆیانی پێ دەشۆن پلەی گەرمییەکی لە 40 پلەی سەدی زیاتر بێت، چونکە ئاوی گەرم بە بۆچوونی ئەوان پێست وشک دەکات و توشی کێشەی تەندروستی دەکات".

 

باسلەوەشکراوە، " ژاپۆنییەکان چای سەوز وهەندێ جۆری گیا دەخەنە ناو ئەو ئاوە گەرمەی کە خۆیانی پێی دەشۆن و دواتر ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە ئاو دەکەن و قاچەکانیان پێی دەشۆن بۆ ئەوەی ئەو هەموو ژەهرەی کە لە ڕۆژدا و لەکاتی کارەکردنی ڕۆژ نەیاندا چووەتە جەستەیانەوە لە ڕێگەی ئەو گیراوەوە بێتە دەرەوە".