گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرچاوەکان: ئێرکسن لە ژیاندایە

2021.06.12 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەکان: ئێرکسن لە ژیاندایە

ناس کورد- 

دواى ئەوەى کریستیان ئێرکسن یاریزانى هەڵبژاردەى دانیمارک و یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى لەناو یاریگاکە کەوت و ئاگاى لەخۆى نەما، باس لە گیانلەدەستدانى دەکرا، بەڵام بەپێى زانیارییەکان لە ژیاندا ماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارى ڕۆژى شەممە (12ى حوزەیرانى 2021) لە یارى نێوان هەردوو هەڵبژاردنەى دانیمار و فنلەندا لە پاڵەوانێتى نەتەوەکانى ئەوروپا، کریستیان ئێرکسن یاریزانى هەڵبژاردنەى دانیمارک کەوت و لەهۆش خۆى چوو، بەپێى زانیاریەکان بارودۆخى ئێرسکن خراپ بوو و بە خێرایى تیمەکانى فریاگوزارى چوونە سەرى فریاگوزارى سەرەتاییان بۆ کرد، دەنگۆى ئەوەش هەبوو کە گیانى لەدەستدابێت.

 

سەرچاوەکانى هەواڵى جیهانى بڵاویانکردووەتەوە، تائێستا نازانرێت هۆکارى تێکچوونى بارودۆخى ئەو یاریزانە چییە و ئەگەرى هەیە جەڵتەى دڵ بووبێت، بەڵام کاتێک لە یاریگا براوەتە دەرەوە بە ئاگا هاتووەتەوە و لە ژیاندا ماوە.

 

لاى خۆشیەوە پێگەى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى حاڵەکەوە یاریەکە دواخراوە و ئێرکسن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ جێگیرکردنى بارودۆخى تەندروستى.