گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد بن زاید ئاشكرا کرا

2021.06.12 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد بن زاید ئاشكرا کرا

ناس کورد-

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی، کۆتایی هات و سەرۆکایەتیی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشكراکردووە کە باسیان لە برەودان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان (شەممە 12ی حوزەیرانی 2021) " هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد."

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم:

 

به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له‌ كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2012/6/12 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.

 

سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه‌ به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه‌ به‌ سياسه‌ت و پێگه‌ و ڕۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.

 

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيمارتى كرد بۆ يارمه‌تييه‌ مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به‌ ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه‌ فاتيمه‌ بنت موباره‌ك كه‌ تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه‌ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له‌ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له‌ كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كاره‌ و پرۆژه‌كانيان ده‌كات.

 

له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێويسته‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانی.