ناس کورد
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕایگەیاند، هیچ سیاسەتێکیان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێکی کوردیی نییە و داواش لە هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکات هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن پارتی ڕابگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەجەکە (شەممە 12ی حوزەیرانی 2021) هەوڵدانەکان و پیلانی تورکیای بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لەنێوان هێزە کوردییەکان بە مەترسیی ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، " پێویستە هەمووان مەترسیی هەنوکەیی لەسەر هەموو کورد ببینن و بۆ ئەوەی پارتی شەڕی کورد نەکات، ڕۆڵ ببینن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە."
کەجەکە جەختیشیکردووەتەوە، "داواش لە گەل، ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان دەکەین، هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بۆ ڕاگرتنی پەدەکە بکەونە جوڵە."