گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێکۆڵینەوەیەک: کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچاندا دروست کردووە

2021.06.12 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەک: کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچاندا دروست کردووە

ناس کورد- 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، پەتاى کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچانى تازە پێگەیشتوودا دروست کردووە و داواى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى داتاکانى ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێیان (12ى حوزەیرانى 20211)، لەماوەى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنادا دیاردەى هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لەناو گەنجاندا بەتایبەتى کچان ڕووى لە زیادبوون کردووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، زۆرینەى ئەو کچانەى هەوڵى خۆکوشتن دەدەن تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 17 ساڵە، لە هاوینى ساڵى 2020دا ژمارەکە بە ڕێژەى 22% زیادى کردووە لەچاو هاوینى ساڵى پێشتریدا، بەڵام لەساڵى 2021دا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ 39%، لە وەرزشى زستانیشدا ڕێژەکە 50.6% بووە لەناو کچاندا، بەڵام لەناو کوڕاندا ڕێژەى 3.7% زیادى کردووە.

 

ناوەندەکە ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، داتاکان پیشانى دەدەن کە پەستانێکى زیاتر لەسەر کچانى تازە پێگەیشتوو هەیە، ئەوەش پێویستى بە سەرنجى زیاتر و گرنگیدان بەو چینە و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پاراستن هەیە.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، چونکە چینى گەنجان زیاتر کاریگەرى دەروونیان لەسەر دەردەکەوێت، بەتایبەتى بەهۆى دورکەوتنەوەى جەستەیى و نەچوون بۆ خوێندنگە وتێکەڵاوبوون لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێکانیان.