گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مادەی 456 تایبەتە بە چی؟

ژنێک لە هەولێر بەپێی مادەی 456 دەستگیر کرا

2021.06.12 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لە هەولێر بەپێی مادەی 456 دەستگیر کرا

 ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئافرەتێکی بەپێێ مادەی 456 ڕاگەیاند، کە ئەو مادەیە تایبەتە بە فێڵ کردن لە خەڵک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 12ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند،  تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بە ناوی (ش. خ. ع) دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی سەروەران بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی سەروەران كرا."

 

مادەی‌ 456 لە یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ تایبەتە بە فێڵکردن لە خەڵک و هەرکەسێک ئەو تۆمەتەی‌ بەسەدا ساغ بێتەوە ئەوە سزاکەی‌ لە ساڵێکەوە بۆ پینج ساڵ دەبێت.