ناس کورد-
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڕیاری دا تەنها 60 هەزار کەس بەشداری مەراسیمی ئەمساڵی حەج بکەن و ئەو کەسانەش دەبێت هاوڵاتی و دانیشتووی سعودیە بن، واتە هیچ کەسێک لە دەرەوەى سعودیە بۆی نییە بەشداری بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی زیاتر، بڕیار دراوە ژمارەی حاجیان کەم بکرێتەوە.
بەپێی ڕێنماییەکان، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 65) ساڵدا بێت و ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
بەپێی ئامارەکان، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، 150 ملیۆن کەس بە مەبەستی بەشداری لە مەراسیمی حەج سەردانی سعودییەیان کردووە.