گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێزە ئەمنییەکان دەیشارنەوە’’

ئەحمەدی نەژاد کردەیەکی نهێنی ئیسرائیل لەناو جەرگەی تاراندا پشتڕاست دەکاتەوە

2021.06.12 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدی نەژاد کردەیەکی نهێنی ئیسرائیل لەناو جەرگەی تاراندا پشتڕاست دەکاتەوە

ناس کورد-

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی نهێنی ئیسرائیل لە تاران پشتڕاست دەکاتەوە کە بەڕێوەبەری پێشووی مۆساد پێشتر ئاشکرای کرد و دەڵێت، "دەزگا ئەمنییە گەندەڵەکانى ئێران" ڕاستییەکان لە خەڵکى دەشارنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود ئەحمەدى نەژاد لە میانەى بەشداریکردنى لە مێزگردێکی (کڵەب هاوس)دا ڕایگەیاندووە، لەسەر دەزگا ئەمنییە گەندەڵەکانى ئێران پێویستە ئەوە ڕوون بکاتەوە ڕۆڵى چى بووە لە کوژرانى زانا ئەتۆمییەکان و تەقینەوەى وێستگەى نەتنزى ئێراندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئیسرائیلیەکان هاتوونەتە تۆرقۆز ئاباد و ئەو کارەیان ئەنجامداوە و چەندین بەڵگەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

 

ئەحمەدى نەژاد وتووشیەتى، ئەو بەڵگەنامانە لە کۆگاى نوسینگەى سەرۆکى ڕێکخراوى سیستمى ئاسمانییدا بووە، چونەتە ژوورەوە و کۆگاکەیان کردووەتەوە و بەڵگەنامەکانیان بردووە و مافیاکانى دەزگا ئەمنیەکانیش ئەو ڕوداوەیان شارودووەتەوە و زانیارى دروناڕاستیان داوە بە وەزیر بەوەى کە ڕوداوێکى دزى ئاسایى بووە.

 

دەشڵێت، بەڵگەنامە دزراوەکان گرنگ و ئەوانە بنەمای ئەمنیى وڵاتن و ئیسرائیلەکانیش هاتوون و دزیوویانە و دەبێت مافیا ئەمنییەکان ئەوە ڕوون بکەنەوە کە لەخەڵیکان شاردووەتەوە چونکە ئەوان نەیانزانیووە تاوەکو ئیسرائیل دزینى ئەو بەڵگەنامانەى ئاشکرا کردووە.

 

پێشتر بەڕێوەبەرى پێشووى دەزگاى هەواڵگریی مۆسادى ئیسرائیل زانیارى لەسەر پرۆسەیەکى نهێنى لە ناو تارانى پایتەختى ئێراندا ئاشکرا دەکات کە تێیدا دەستیان بەسەر ئەرشیفى ئەتۆمى ئێراندا گرتووە.  

  

یوسى کۆهین، بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد (11ى حوزەیرانى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکردووە، ساڵى 2018 پرۆسەیەکى نهێنییان لەناو تارانى پایتەختى ئێراندا ئەنجامداوە کە تێیدا ئەرشیفى ئەتۆمى ئێرانیان بەدەستهێناوە.  

  

ڕوونیشیکردووەتەوە، بە بەدەستهێنانى ئەو ئەرشیفەکە پەیامێکی گرنیان بە ئێرانییەکان داوە و پێیان وتوون کە کە "دزەکراونەتە ناوتانەوە، دەتانبینین و سەردەمى سەگەکان کۆتاییان هات".  

  

لە مانگى نیسانى ساڵى 2018 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەوەى ئاشکرا کرد کە لە پرۆسەیەکى نهێنیدا ئەرشیفى ئەتۆمى ئێرانیان بەدەستهێناوە کە ئەو پرۆسەیە چەندین ئامانجى هەبووە کە تایبەت بووە بە لایەنى ئێرانییەوە.  

  

کۆهین لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەرشیفەکە لە بارەگایەکدا بووە لەناو تاراندا و نهێنییەکانى پرۆژەى ئەتۆمى ئێرانى تێدایە و بە ئەلکترۆنى کرا و نێردرا بۆ ئیسرائیل، تەنانەت پێش ئەوەى ئەندامانى مۆساد لەو تەلارەش بچنە دەرەوە کە ئەرشیفەکەى تێدا بوو.  

  

بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد وتوشیەتى، وڵاتەکەى پێشنیازى ئەوە بۆ زانایانى ئەتۆمى ئێران دەکات کە پیشەکەیان بگۆڕن، ئەگەر دەیانەوێت ژیانیان بپارێزن، تا ڕووداوى تیرۆرکردنى موحسین فەخرى زادە، زاناى ئەتۆمیی ئێرانى لەگەڵ ئەوانیشدا دووبارە نەبێتەوە.