گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی عوسمان حەمەسەعیدی ڕایگەیاند

2021.06.12 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی عوسمان حەمەسەعیدی ڕایگەیاند

ناس کورد-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کرێکارەى ڕاگەیاند کە دوێنێ لە سلێمانی خاوەنکارەکەی کوشت و ئۆتۆمبێلەکەی ڕفاند و بەرەو تکریت کە خۆی خەڵکی ئەوێیە هەڵهاتووە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ شەممە، 12ی حوزەیرانی 2021، ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەى دوێنێ لە گەڕەکی ئازادی شارى سلێمانى هاوڵاتیەک بەناوى (عوسمان حمەسەعید) کوژرا و ئۆتۆمۆبیلەکەى لە جۆرى تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزرا، تاوانبارى تاوانەکە هەڵهاتووە و ئۆتۆمۆبیلەکەى بەرەوخواروى عێراق بردبوو."

 

دەشڵێت، "دەستبەجێ هێزەکانمان بە فەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەى (406) لە یاسایى سزادانى عێراقى و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانى (بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک + دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق + ژورى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداد + قیادەى پۆلیسى پارێزگاى صلاح الدیین) توانیمان ناسنامە و شوێنى دانیشتى کەسى تاوانبار بەناوى (س, ح, ح, ت) کە لەدایکبووى ساڵى 1998ـە لە تکریت دەست نیشان بکەین."

 

جەختی کردووەتەوە کە "تاوانبار دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا."

 

ڕاگەیەنراوەکەى ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە کە "تاوانبار ماوەى چەند مانگێکە هاتووەتە شاری سلێمانى و نیشتەجێبووە، بەردەوام کارى بۆ کوژراوەکە کردووه، دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شارى تکریت، لە ئۆپراسیۆنیێکى هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانى ئاسایشى پارێزگای سلێمانى و لەلایەن تیمیکى هاوبەشەوە کەسى داواکراو لەماوى کەمترلە 24 کاتژمێردا دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەى بەردەوامە."

May be an image of one or more peopleMay be an image of one or more people and textMay be an image of car, outdoors and textNo photo description available.