گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانایان سیسرکیان کۆنتڕۆڵ کرد بۆ دۆزینەوەى مرۆڤەکان لەژێر زەویدا

2021.06.12 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان سیسرکیان کۆنتڕۆڵ کرد بۆ دۆزینەوەى مرۆڤەکان لەژێر زەویدا

ناس کورد-

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەیەکى ژمارەیەک لە ئەندازیاران، دەتوانرێت جۆرێک لە سیسرکە بۆ دۆزینەوەى ئەو مرۆڤانە بەکاربهێنرێت کە پێویستیان بەفریاگوزارى هەیە لەکاتى لێقەومانەکاندا، بە تایبەت لەو شوێنانەى کە مرۆڤ بەئاسانى دەستیان پێناگات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى NewScientist بڵاوى کردەوە، ژمارەیەک ئەندازیارى سەنگاپوری، چینی، ئەڵمانی و بەریتانیا لە توێژینەوەیەکیاندا ئامێرێکى زۆر بچوکیان لەشێوەى جانتا لەسەر شانى سیسرەکە داناوە و توانیوویانە لەو ڕێگەیەوە چاودێرى و کۆنتڕۆڵى جموجۆڵەکانیشى بکەن.

 

سیسرکەى مەدگاشکارى دیاریکراوە کە گەورەترین جۆرى سیسرکەیە بۆ ئەوەى تاقى کردنەوەکەى لەسەر بکرێت توانراوە لەڕێگەى ئامێرى پاڵنەرى کارەباییەوە جموجۆڵەکانى کۆنترۆڵ بکرێت.

 

باس لەوەش کراوە، بە چاندنى جەمسەرى کارەباى لەسەر پشتى سیسرکە لەشێوەى هەستەوەرى ڕاست و چەپ، کاتێک پاڵنەرى لاى چەپ خراوەتە گەڕ ئەوا سیسرکەکە بەرەو لاى ڕاست جوڵاوە و بەپێچەوانەشەوە بۆ لاى چەپ جوڵاوە، کاتێکش هەردوولاى چەپ و ڕاست پاڵنەر کراوە، ئەوا سیسرکە بەخێرایەکى زیاتر بەرەو پێشەوە ڕۆیشتووە.

 

ئەوەشش خراوەتەڕوو، سیسرکە بە یارمەتى ئامێرە کۆمپیوتەرییەکەى لەسەر پشتى و کامێرایەک کە کارى بەتیشکى کاروموگناتیسى کاردەکات توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و هەروەها یارمەتى سیسرکەکە بدرێت لە دیاریکردنی شوێنی مرۆڤ.

 

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە، ئەو جۆرە سیسرکانە دەتوانن بۆ گەڕان بەدواى کەسانێکدا کە پێویستیان بە فریاکەوتن هەیە لەکاتى لێقەوماندا بەکاربهێنرێن بەتایبەت لەکاتى بومەلەرزە و ژێرکەوتنى خەڵکى لەژێر بینا داڕوخاوەکاندا، بە گشتی بۆ ئەو شوێنانەى کە مرۆڤ بەئاسانى ناتوانن پێی بگەن.