گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەخۆشی ئۆتیزم لە عێراق زیادی کردووە

2021.06.12 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشی ئۆتیزم لە عێراق زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەم ساڵانەیى دواییدا حاڵەتەکانى توشبوون بە نەخۆشى ئۆتیزم لەناو منداڵاندا زیادى کردووە و دەڵێت، پلانى دامەزراندنى سێ سەنتەرى ڕاهێنان و چاودێرییان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبیر چەلەبى، بریکارى وەزارەتەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە (12ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاند، لەم ساڵانەى دواییدا ژمارەى حاڵەتەکانى توشبوون بە نەخۆشى ئۆتیزم لەنێوان مناڵانى عێراقدا زیادى کردووە.

 

بەپێى توێژینەوەیەکیش لە زانکۆى کامبریجى بەریتانى، نەخۆشى ئۆتیزم لەچاو ساڵانى پێش شەڕى 2003، بەڕێژەى 75 توشبوو بۆ هەر 10 هەزار مناڵێک زیادى کردووە.

 

چەلەبى هۆکارى ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ خراپى دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکە و هەروەها کەمى سەنتەرى تایبەتمەندى چارەسەر، سەربارى پڕۆسەى پێگەیاندنى کۆمەڵایەتى مناڵان لەلایەن خێزانەکانەوە کە هەڵەى زۆر تێدایە و هەروەها هاوسەرگیرى خزمایەتیش بە یەکێکى تر لە هۆکارە ژەنەتیکەکان دادەنێت.

 


ئەو بەرپرسەى وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتى باسى لەوەش کردووە، وەزارەتەکەیان پلانێکى بۆ دامەزراندنى سێ سەنتەر بۆ چاودێریکردنى نەخۆشانى ئۆتیزم هەیە کە دووانیان دەکەونە شارى بەغداوە و دانەیەکیشیان دەکەوێتە شارى موسڵەوە، "نیەتى تریش هەیە بۆ دامەزراندنى سەنتەرى ڕاهێنان و چاودێرى مناڵانى ئۆتیزم ئەوەش لەسەر بنەماى توانای مرۆیی."