گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

وێنە؛ دایک و باوکێک لەکاتی دابەشکردنی کارتی ئاهەنگی کوڕەکەیان گیانیان لەدەستدا 

2021.06.12 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ دایک و باوکێک لەکاتی دابەشکردنی کارتی ئاهەنگی کوڕەکەیان گیانیان لەدەستدا 

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر ڕوویدا کە بەهۆیەوە ژن و پیاوێکی بەتەمەن کە خەریکی دابەشکردنی کارتی ئاهەنگی بووک گواستنەوەی کوڕەکەیان گیانیان لەدەستدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


بە وتەی فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ڕووداوەکە کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر روویداوە بەهۆی "تیژڕۆیی شۆفێرێکی گەنجەوە بووە کە نیسانێکی تایبەتی لێدەخوڕی."

بەهۆی تیژڕۆییەوە گەنجەکە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێتی تایبەت کە ژن و مێردێکی بەتەمەنی تێدابوو، بەهۆی زەبری بەرکەوتنەکەشەوە، ئۆتۆمبێلی ژن و مێردە بەتەمەنەکە خۆی کێشاوە بە بەربەستی تەنیشت شەقامەکەدا و دووبارە چووەتەوە بۆ نێو شەقامەکە، دوای گەیشتنی بە تەلبەندی شەقامەکە وەستاوە.



فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە، ئەو ژن و مێردە بەتەمەنە سەرقاڵی دابەشکردنی کارتی ئاهەنگی بووکگواستنەوە بوونە بۆ کوڕەکەیان بەسەر خزم و دۆستەکانیان.



گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە، کاتێک پرسیاریان لە گەنجەکە کردووە لەبارەی هۆکاری تیژڕۆییەکەی "هیچ وەڵامێکی پێنەبوو، تەنیا گوتی کاتێک سەرم بەرزکردەوە، زۆر نزیکبووم لە ئۆتۆمبێلەکەی پێشم، بۆیە خۆم پێیدا کێشا."



بە گوتەی فازڵ حاجی، ئەوەش مانای وایە کە شۆفێرەکە خەریکی شتی دیکە بووە جگە لە شۆفێرییەکەی کە "ئێستا بووەتە گەورەترین بەڵا بۆ هاتووچۆ."

 

me_ga.php?id=4018me_ga.php?id=4016me_ga.php?id=4014me_ga.php?id=4015me_ga.php?id=4021me_ga.php?id=4020me_ga.php?id=4017me_ga.php?id=4013me_ga.php?id=4019