گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگا دانیشتنەکەی بۆ مانگی ئاب دواخست

دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی عەبدولمەهدی دەکات

2019.06.17 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی عەبدولمەهدی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد جارێکی تر دادگای فیدڕاڵی عێراق، بەهۆی وەرنەگرتنی وەڵامی سەرۆک وەزیرانەوە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی یەکلانەکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ مانگی ئاب دواخست. . ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019، دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنێکی تری لە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێم ئەنجامدا و سێ پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری دانیشتنەکە بوون. . [caption id="attachment_96061" align="alignnone" width="900"] ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، هوشیار عەبدوڵڵا لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکەوت شەمس لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری دانیشتنەکە بوون.[/caption] . لە ڕاگەیەندراوێکدا، پەرلەمانتارە کوردەکان ڕایانگەیاندووە، " ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە." . بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو سێ پەرلەمانتارە، دادگای فیدڕاڵی وەڵامی لایەنەکانی ناو دۆسیەکەی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەربۆیە دادگا دانیشتنەکەی بۆ پێنجی مانگی ئابی داهاتوو دواخستووە. . هاوکات داوای لە نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە وەڵامی سەرۆک وەزیران لە سەر دۆسیەکە بۆ دانیشتنی داهاتوو ئامادە بکات. . ئەو پەرلەمانتارە کوردانە ڕایانگەیاندووە، ئەو ڕێککەوتنانەی لە ڕابردودا لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە ئەنجام دراون سیاسی بوون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێ نەکراون و دەڵێن: " مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین." . وەزارەتی نەوتی عێراق لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، سکاڵای دژی حکومەتی هەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمار کردووە بۆ بە نایاسایی ناساندی هەناردەی سەربەخۆی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە. .