گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەگومانى خیانەت هەڵهاتبوو’’..پۆلیس ژنێکى هەڵهاتووى گەڕاندەوە

2021.06.11 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەگومانى خیانەت هەڵهاتبوو’’..پۆلیس ژنێکى هەڵهاتووى گەڕاندەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى کۆمەڵگا لە بەغدا گەڕاندنەوەى ژنێکى هەڵهاتووى راگەیاند، کە بەهۆى گومان لە ناپاکى لێکردنى لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هەڵهاتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیمێکى پۆلیس توانیویانە ژنێکى هەڵهاتوو لەماڵى مێردەکەى بگەڕێننەوە و رادەستى ماڵى باوکى بکەنەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە بەهۆى بوونى گومان لە ناپاکیکردن لەلایەن مێردەکەیەوە هەڵهاتبوو، داوایکردووە سەرپەرشتى کچە ١٧ ساڵانەکەى بکات و بارى سەرشانى سوک بکرێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، پشتیوانى دەرونى و مەعنەویی پێشکەشى ژنەکە کراوە، کێشەکەش بە نەرمى نواندن لەلایەن کەسوکارییەوە چارەسەرکراوە.