گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ کازمى سەردانى خانەوادەى ئەو ئەفسەرە کوردەى کرد کە تیرۆرکرا

2021.06.11 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ کازمى سەردانى خانەوادەى ئەو ئەفسەرە کوردەى کرد کە تیرۆرکرا

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى خانەوادەى نبراس فەرمان ئەو ئەفسەرە کوردەى کرد کە لەچەند رۆژى رابردوودا لەبەغدا تیرۆرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کازمى سەرەخۆشى خۆى بەخانەوادەى ئەو ئەفسەرە راگەیاندووە .

me_ga.php?id=20236

عەقید نبراس فرمان شعبان فەیلی، کە بەرێوەبەری بەشی چاودێری دارایی بوو لە ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی، حەوتى ئەم مانگە لەبەغدا تیرۆرکرا.

 

دەزگاى هەواڵگریی عێراق رۆژى دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، عەقید نبراس لە "کردەوەیەکى ترسنۆکانەدا" تیرۆرکراوە، کە ڕۆڵى دیارى هەبووە لەبەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تاوانى ڕێکخراو.    

  me_ga.php?id=20235

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ "ناس کورد"، ئەو ئەفسەرە لەناوچەى بەلەدیاتى ڕۆژهەڵاتى بەغدا تیرۆرکراوە.    

  

وتیشى، "عەقید نبراس لەناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا کوژراوە، دواى ئەوەى چەکدارانى نەناسراو هێرشیان کردووەتەسەر".    

  

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، عەقید نبراس چەند فیشەکێک بەبەشى سەرەوەى جەستەیەوە بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانى لەدەستداوە.    

  

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، کەسێکى پیادەڕۆ لەشوێنى رووداوەکە بریندار بووە.