ناس کورد-
ملیارەها مێرووى "سیکادا" لە ئەمریکا دواى 17 ساڵ لە دوایین دەرکەوتنیان و مانەوەیان لەژێر زەوى دەستیان بەدەرکەوتن کردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مێرووەکان لە 18 ویلایەتى ئەمریکا و لەژێر زەوییەوە سەریان دەرهێنایەوە، لەناویاندا واشنتنى پایتەخت و میشیگان و ڤێرجینیا، ئەوەش بەپێی پێگەى بی بی سی.
لەروبەرى هەر فدانێکدا (4046.85 مەتر چوارگۆشە) ملیۆن و نیوێک مێرووى لەو شێوەیە دەگەڕێنەوە سەر زەوى، ئەوەش ماناى ئەوەیە دەیان ملیار لەو جۆرە مێرووە دەردەکەون.
دوایینجار کە مێرووەکان بینراون لە ئەمریکا لە ساڵانى 2003 و 2004 بوو، ئێستاش دواى هاتنە دەرەوەیان لەژێر زەوى زاوزێ دەکەن و هێلکە دادەنێن و دواتر دەمرن.
سیکادا لەناو مێرووەکاندا درێژترین تەمەنى هەیە کە لەنێوان 13 بۆ 17 ساڵدایە، بەڵام بەنزیکەیی بەتەواوى ژیانى لەژێر زەوى بەسەر دەبات و خۆراکى سەرەکى رەگى رووەکەکانە.
کاتێک ئەو مێرووانە ئامادە دەبن بۆ هاتنەدەرەوەیان لەژێر زەوى لەناو خۆڵ و قوڕدا رێگە دەکەنەوە بۆ هاتنە دەرەوەیان.
سەرەڕاى زۆرى ئەو مێرووە کە بە ملیارەها دادەنرێت، بەڵام زیانیان بۆ مرۆڤ نییە و سەرچاوەیەکى سەرەکى خۆراکى ئاژەڵ و باڵندەکانن.
تا ئێستا هۆکارى دەرکەوتنەوەى ئەو جۆرە مێرووە پاش ساڵانێکى زۆر نادیارە، بەڵام هەندێ لە زانایان پێیانوایە رەنگە هۆکاربن بۆ دورخستنەوەى ئاژەڵە دڕەندەکان.