ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەساڵیادى کەوتنى موسڵدا رایگەیاند، بیرهێنانەوەى ئەو رووداوە دەریدەخات کە گەل یەک بژاردەى لەبەردەمدایە ئەویش یەکێتى و هەماهەنگى نێوانیانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى ئەمڕۆ هەینى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە رۆژانێکى وەک ئەمڕۆدا لە ٢٠١٤ عێراق کەوتە نسکۆوە، دواتر گەل بەسەرکەوتوویی و یەکگرتوویی لەبەردەم مێژویدا تێیپەڕاند.
دەشڵێت "بیرهێنانەوەى ئەم رووداوە جەختکردنەوەیە لەپێویستى یەکێتى و هەماهەنگى عێراقییەکان لەپێناو ئاشتى و پەرەپێدان، چونکە پەرتەوازەییان کارەسات دەبێت بۆ خۆیان و جیهان".