گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێکەوتنی گەورە و سودى دوو لایەنە’’..دووەمین پێشانگای بازرگانی تایبەتی ئێران لە سلێمانی

2021.06.11 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڕێکەوتنی گەورە و سودى دوو لایەنە’’..دووەمین پێشانگای بازرگانی تایبەتی ئێران لە سلێمانی

ناس کورد-

 

کۆمپانیای پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی باشوری پارێزگای ئازربایجانی خۆرئاواى ئێران، لەشاری سلێمانی پێشانگایەکی تایبەت بەبەرهەمەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان ڕێکدەخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى، سروش سازانی بەڕێوەبەری عێراقی کۆمپانیای پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی باشوری پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووە "ئامانجی بەڕێوەچونی ئەم پێشانگایە ناساندنی توانا و پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە بواری وەبەرهێنان و پیشەسازی و تەکنەلۆژیا و ئامادەیی بازرگان و وەبەرهێنەرە ئێرانیەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی."

 

وتیشى" لە پێشانگاکەدا نزیکەی 100 بۆ 120 کۆمپانیای ئێرانی بەشدار دەبن ڕوبەری پێشانگاکە نزیکەی 7000 مەتر دوجایە بەراورد بەپێشانگای پارساڵ کە یەکەمین پێشانگای تایبەت بوو زۆر گەورترە، لە ماوەی بەڕێوەچونی پێشانگاکە نزیکەی 500 وەبەرهێنەر و بازرگانی  گەورەی ئێرانی میوانی شاری سلێمانی دەبن و ئامادەی پێشانگاکە دەبن".

 

سازانى ئاماژەی بەوەشدا چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە ڕێکەوتنی گەورە لە نێوان بازرگان و وەبەرهێنەرە ئێرانیەکان و بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە، پێشانگاکە هەموو بوارەکانی تێدایە وەک کەرەستەی خۆراکی و پیشەسازی و فەرش و مۆبیلیات و پیترۆ کیمیاوی و کەرەستەی بیناسازی و تەکنەلۆژیا و کارەبای و پێداویستیەکانی ناو ماڵ و نەوت و پێکهاتەکانی و چەندین بوری جیاوازی تر.

 

بەڕێوەبەری عێراقی کۆمپانیای پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی باشوری پارێزگای ئازربایجانی خۆرئاوا دەڵێت، ئێرانیەکان لە بەشداری کردنی ئەم پێشانگایەدا سودی دوو لایەنەیان دەوێت بە جۆرێک کە بتوانن کاڵای باش و کوالێتی بەرز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن و پێداویستیەکانی خەڵک پڕ بکەنەوە و لە بەرامبەردا لە فرۆشتنی کاڵاکانیان داهاتیان دەست بکەوێت.