گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بەرزترین نرخى لەدوو ساڵدا تۆمارکرد

2021.06.11 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت بەرزترین نرخى لەدوو ساڵدا تۆمارکرد

ناس کورد-

نرخى نەوتى برێنت 73 دۆلارى تێپەڕاند، ئەوەش بەزترین ئاستە لەماوەى زیاتر لە دوو ساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە ئەمڕۆ هەینى لە بۆرسەى لەندەن بەڕێژەى 0.79% بەرزبووە و هەر بەرمیلێکى گەیشتە 73.09 دۆلار. 

 

ئەوە یەکەمجارە نرخى نەوت ئەو ئاستە تێپەڕێنێت لە 20 ئایارى 2019 ەوە تا ئێستا.

 

هەروەها نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس گەیشتە 71.06 دۆلار، کە بەرزترین نرخە لە 15 ى تشرینى یەکەمى 2018 ەوە.