گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەهۆى کێشەى فەیسبووکەوە خۆى خنکاند’’

ڕادا تامانگا؛ گەشتى ژیان و مردن لە نیپاڵەوە بۆ سلێمانى

2021.06.11 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕادا تامانگا؛ گەشتى ژیان و مردن لە نیپاڵەوە بۆ سلێمانى

ناس کورد-

 

ڕادا تامانگا و هاوسەرەکەى بەمەبەستى دابینکردنى بژێوى خێزانەکەیان لە وڵاتەکەى خۆیانەوە "نیپاڵ" هەزاران کیلۆمەتریان بڕى و لەهەرێمى کوردستان گیرسانەوە، بەڵام "کێشەى فەیسبوک" بەیەکجارى لەیەکترى جیاکردنەوە، دواى ئەوە تامانگا خۆى خنکاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تامانگاى (40 ساڵ) لەگەڵ سەدان کرێکارى دیکە لە نیپاڵەوە روویان لەهەرێمى کوردستان کرد بەمەبەستى کارکردن و لەسلێمانى لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لەخانویەکى گەڕەکى رزگارى نیشتەجێ بوون، بەڵام ئەمڕۆ هەینى تەرمەکەى لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

 

محەمەد هەژار سەرۆکی کۆمەڵەى داکۆکی لەکرێکارانی بیانی (11ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، کاتژمێر 12 و 15 خولەکى ئەمڕۆ هەینى ئاگادارکراونەتەوە لەخۆخنکاندنى ئەو ژنە نیپاڵییە.

 

وتیشى دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت ژنێکى نیپاڵییە و ناوى "ڕادا تامانگا"یە و لەدایکبووى ساڵى 1981ە و لە ژوورەکەى خۆیدا لە گەڕەکى ڕزگارى خۆى هەڵواسیوە، کە دوو خێزان بوون بەیەکەوە خانوویەکیان گرتووە.

 

دواى دۆزینەوەى تەرمەکە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و هاوسەر و نزیکەکانى وتەیان لێوەرگیرا لەو بارەیەوە، دواتریش پۆلیس هاوسەرى ژنەکەى دەستگیرکرد.

 

"هاوسەرەکەى دەستگیر کراوە و تەرمى ژنەکە براوەتە پزیشکى دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر، دواى تەواوکردنى لێکۆڵینەوەکان هەوڵى گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ وڵاتى خۆى دەدرێت"، محەمەد هەژار وایوت.

 

سەرۆکی کۆمەڵەى داکۆکی لەکرێکارانی بیانی ئاشکرایکرد، بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەى هاوڕێیانى، کێشەکە لەسەر فەیسبووک بووە و هاوسەرەکەى ئەکاونتێکى ترى فەیسبووکى دروست کردووە، دواى ئەوەى زانیویەتى بووە بە شەڕیان و دواتر خۆى کوشتووە.

 

 جگە لە تەرمى ئەو ژنە، تەرمى سێ کرێکارى دیکەى نیپاڵى لە پزیشکى دادوەرین و هێشتا رەوانەى وڵاتەکەیان نەکراوەتەوە.